“سینا ڕه‌شیدپور” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “زڵی” سه‌ر به شاری بانه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، كۆڵبه‌رێك به ناوی “سینا ڕه‌شیدپور” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
