کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ کرێکار لە مەشهەد و لەنگرود بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار

برینداربوونی سێ کرێکار لە مەشهەد و لەنگرود بە هۆی نەبوونی ئیمەنی

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ کرێکار لە شارەکانی مەشهەد و لەنگرود بە هۆی بایەخ نەدانی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کارەکەیان برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو کرێکار لە ناوچەی “کۆی ئەمیر”ی مەشهەد کاتی کۆڵاندنی بیرێکی ئاو، بە هۆی کەوتنە خوارەوەیان بە سەختی بریندر بوون. هەروەها کرێکارێکی دیکەی تەمەن ٥٠ ساڵ لە ناوچەی لەنگرود، کاتی کارکردن، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە کە بە پێی دوایین ئامارەکان، لە مانگی گۆلانی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوییەوە تاکوو ساڵی ١٤٠٥، زیاتر لە ٥٠٠٠ کرێکار بریندار یان گیانیان لەدەستداوە.