کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بایكۆتی هه‌مایه‌شی پیاده‌ڕه‌وی حكوومه‌تی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌ سنه‌

بایكۆتی هه‌مایه‌شی پیاده‌ڕه‌وی حكوومه‌تی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ به‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس، هه‌مایه‌شی پیاده‌ڕه‌وییان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازی لێ نه‌كرا.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بۆ بازاڕگه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌مایشی پیاده‌ڕه‌وی بۆ بنه‌ماڵه‌كان ڕێك خستبوو، به‌ڵام خه‌ڵكی شۆڕشگێر به‌یاكۆتیان كرد و ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی هێزه‌ نیزامیه‌كان و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی تێدا به‌شدار بوون.