رۆژی دوو شەممە ٢٦ی مانگی رەزبەر، “جەبار دەستباز” رۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵایەتی، پاش بانگھێشتی له لایه‌ن ناوەندە ئەمنیەکانی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه خەڵکی شاری دیواندەرە و نیشتەجێی شاری سنەیە، ناوبراو یەکێکە لەو رۆژنامەوان و چالاکانەی کە پێداگری زۆری لەسەر مافی کۆڵبەران، بەرکەوتوانی مین و ژنانی قوربانی توندوتیژی ده‌كرد و هه‌واڵه‌كانیانی بڵاو ده‌كرده‌وه.