کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بانگهێشتی چوار چالاكوانی ژن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای به‌ندكران

احضار چهار فعال حقوق زنان جهت اجرای حکم زندان

چوار چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان به‌ ناوه‌كانی “ناهید شه‌قاقی“، “ئه‌كره‌م نه‌سیریان“، “مریه‌م مه‌حه‌ممه‌دی” و ” ئه‌سرین دركاله‌“، به‌پێی بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه‌ بۆیان نێردرابوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای زیندانی كرانه‌كانیان بۆ به‌شی جێبه‌جێ كردنی سزاكانی دادسه‌رای ئه‌وین بانگهێشت كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكانه‌ پێشتر له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “ئیمان ئه‌فشاری” هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ تۆمه‌تی “ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به‌ ٣ ساڵ زیندان و به‌ تۆمه‌تی ” بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ له‌ دژی ڕژیم” به‌ شه‌ش مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “نه‌بوونی پۆششی ئیسلامی” ٨ مانگ سزای به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو كه‌ دواتر به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ٩ مانگ له‌ سزاكانیان هه‌ر كامه‌یان به‌ دوو ساڵ و سێ مانگ به‌ندكران مه‌حكووم كرابوون.