له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بانه به ناوی “هووشیار شه‌عبانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی بانه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی بانه ڕۆژی ١٣ی خه‌رمانان به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هووشیار هێرشیان كردبوو سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. هه‌ر به‌وهۆیه‌وه په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرد و كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی بانه بانگهێشت كرا. به‌پپێی ئیبلاغیه‌ی دادگاه، ناوبراو ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به له‌قی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی بانه بناسێنێت. “هووشیار شه‌عبانی” پێشتر و له ساڵه‌كانی ٩٦، ٩٧، ٩٨ و ١٤٠٠ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانه‌وه بانگهێشت، ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی بۆ ٨ مانگ چاودێری له‌نزیكه‌وه كه‌م كرایه‌وه، ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویش به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.
