به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی كچی دانیشتووی خوابگای زانكۆی چه‌مران له ئه‌هواز له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌وته‌ی خوێندكاران، بانگهێشتنامه‌كان له‌دوای ئه‌و ڕێكه‌وته‌ی كه ئه‌بێ خۆیان به كۆمیته‌ی ئینزیباتی بناسێنن ڕاده‌ستیان كراوه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك به هۆكاری بانگكرانیان نه‌كراوه. خوێندكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: پێشتریش چه‌ند خوێندكاری كچی ئه‌و زانكۆیه‌یان به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ بانگهێشت كردبوو و ئه‌مجاره ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانیان بانگ كردووه.