
به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه، لافاو له ١٣ ئۆستان و نزیكه‌ی ٥٠ شاری ئێران هاتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌م باران بارینه، زۆربه‌ی شار و ئاواییه‌كانی ئۆستانی لورستان له بارودۆخێكی قه‌یراناویدان. زۆربه‌ی جاده‌كان و ڕێگاكانی نێوان ئاواییه‌كان به‌هۆی لافاو به‌ستراوه و دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه له بارودۆخێكی زۆر دژوار دان. شایانی باسه، ته‌نیا له یه‌ك ڕۆژدا ١٣٠ میلی میتر باران باریوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ستان لافاو.
