کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئەو سێ ڕۆژەی کە، کەشی سیاسی کوردستان و ئێرانی گۆڕی

 

لەو ساتەوە کە ژینا ئەمینی لەلایەن لات و چەقۆکێشەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەرکرا و کەوتە بەر تووندوتیژی و ئەزیەت و ئازار و سەرئەنجام گیانی لەدەستدا، ئێستا سەد کاتژمێر تێنەپەڕیبوو کە بوو بە ئاخێزێکی گەورەی جەماوەری لە کردستان و ئێران بە گشتی.
ژینا ئەمینی کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، بۆ یەکەمجار بوو کە بەرەو تاران دەچوو بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی زانکۆ، چەند ڕۆژێک لەگەڵ هاوڕێ و ناسیاوەکانی بەسەر ببات، چەند شوێنی سەرنجڕاکێشی پێتەختی وڵات ببینێ و بازاڕێک بکات و چەند وێنەی بیرەوەری لەگەڵ خۆی بباتەوە بۆ زێدەکەی لە کوردستان و زانکۆی ورمێ. لات و چەقۆکێشەکانی گەشتی ئێڕشاد بەهۆی دەرکەوتنی چەند تاڵ موی سەری، ئەو کیژۆڵە گەنجە دەستبەسەر دەکەن، ئەشکەنجەی دەدەن و دەیکوژن.

چیرۆکی مەرگی دڵتەزێنی ژینا و دڕندەیی و توندوتیژیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەخێرایی گەیشتە لوتکەی هەواڵەکانی جیهان. نووسەران، هونەرمەندان، شاعیران، پزیشکان، خوێندکاران، ژنان، گەنجان، کرێکاران و هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان بە خێرایی و بە تووندی هەستیان بە یەکڕیزی و هاوسۆزی لەگەڵ ژینا ئەمینی کرد. ناوی کوردستان و جەماوەرە خەباتکار و ئازادیخوازەکەی کە سەرکەوتووترین مانگرتنی سیاسی لە مێژووی خۆیدا ڕێکخست و سەرکردایەتی کرد، هاوسۆزی گەرمی دەیان و سەدان ملیۆن کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی بۆلای خۆی ڕاکێشا و ڕێزی لێگیرا. زۆرێک له‌ زانکۆ و شاره‌کانی ئێران و جیهان بوونه‌ ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ دژی تیرۆری ژینا له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌. حکومەتی ئیسلامی دەیان هەزار هێزی سەرکوتکاری هێنایە سەر شەقام و زانکۆکان و شەقامەکانی شارەکانی دیواندەرە و سەقز و بۆکان و زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و ئێران بوون بە گۆڕەپانی شەڕ و بەرەوڕووبوونەوە.  شەڕی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لەگەڵ جەماوەرێکی ئاشتیخواز و بێچەک. ڕێژیم کە خۆی لە ژێر گوشاری خەڵکدا دەبینی، خێرایی ئینتەرنێتی کەم کردەوە و لە زۆر شوێنیش بەتەواوی پچڕاندی، سەدان کەسی گرت و ئەشکەنجەی دا، ژمارەیەک کەسی بێ دیفاعی بریندار کرد و کوشتنی و ماشێنی تاوانکاریی ڕێژیمی ئیسلامیی، ئازار و کارەساتێکی زیاتری بە سەر خەڵکدا سەپاند.

دروشمەکانی خەڵکی کوردستان لە دوورترین شار و زانکۆ و کۆڵانەکانی ئێران و جیهان دەنگی دایەوە و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی تا دوورترین مەودا ڕۆیشت و بەشێکی زۆری خەڵکی جیهان لە ڕێگەی میدیاکانەوە شایەتی بەرخۆدان و خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێران لەدژی کۆماری ئیسلامی بوون. لاپەڕەیەکی نوێ لە یەکڕیزی و خەباتی نێوان خەڵکی کوردستان لە لایەک و خەڵکی کوردستان لەگەڵ خەڵکی ئێران هەڵدرایەوە. داواکاری یەکسانی نێوان ژن و پیاو، هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی دژە ژن و بە تایبەتی لابردنی حیجابی زۆرەملێ، دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژی ژینا ئەمینی و ژنانی کوردستان و ئێران بەگشتی، لەلایەن دەیان و سەدان ملیۆن کەسی ئازادیخوازەوە پێشوازی لێکرا. لە ماوەی سێچوارڕۆژدائاستێکیسەرسوڕهێنەرلەئەدەبوهونەرومۆسیقاوتابلۆو

بابەت لەسەر ژینای گەنج و ستەم و هەڵاواردن لە دژی ژنان بەرهەم هات و بڵاوکرایەوە. لە ماوەی چەند ڕۆژدا ژینا بووە ئاشناترین و خۆشەویستترین ژنی ناوچەکە. سیاسەتی دروست و بەرپرسانەی مانگرتنی گشتی لە نزیکەی هەموو شارەکانی کوردستان لە چوار پارێزگادا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا و لەلایەن ملیۆنان کەس لە دەرەوەی کوردستان پێشوازی لێکرا. تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بە تایبەت ژنان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی، لە فۆڕم و ڕەهەندی جۆراوجۆر و بەربڵاودا بەردەوام دەبێت. خەڵک هەم بەهێزیی و یەکڕیزیی خۆیان و هەم لاوازیی ڕژیمیان بە ڕوونی درک کرد.

ئەوسێڕۆژەیکەکوردستانوئێرانیگۆڕی،مژدەبەخشیڕۆژانوساڵانێکیباشتربۆجەماوەری  ئازادیخواز و لاوازبوونی هەرچی زیاتر و دواجار ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییە. کۆماری ئیسلامی بەدناودارترین و بێزراوترین حکوومەتی مێژووی ئێرانە و خەڵکی کوردستان بە یەکگرتوویی لەگەڵ ملیۆنان خەڵکی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی ئێران، دەتوانن و دەبێ کۆتایی بە ژیانی ئەم حکوومەت و سیستەمە ڕیسوا و جینایەتکارە بهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-