کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئەوەڵی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار لە ڕێدایە

سبەینی سێ شەممە یەکەمی مانگی مەی، یازدەی گوڵان؛ رۆژی جێژنی جیهانی کرێکارانه. لینین لە ڕێبەرانی گەورەی چینی کرێکار؛ لە ئاوریلی ساڵی ١٩٠٤ واتە ١٣ ساڵ بەر لە سەرکەوتنی شۆڕشی کرێکاری روسیە وتارێکی روو بە کرێکارانی روسیە نووسی؛ کە وەبیر هێنانەوەی یەک بە یەکی بەندەکانی بۆ ئەمرۆی چینی کرێکاری ئێران و چینی کرێکاری جیهانی پڕ واتا و لیوڕێژی دەرس و ئەزمونە. سەرنج بدەنە چەند بەشێکی ئەم بەیانیە پڕ شۆر و هاندەرە:

هاوڕێیانی کرێکار!

یەکەمی مانگی مەی لە ڕێدایە، رۆژێک کە کرێکارانی هەموو وڵاتان، کرانەوەی چاویان بەرووی ژیانێکی وشیارانەدا، هاوپشتی کردنیان لە خەبات لەدژی سەرجەم شێوازەکانی ئیجبار و زوڵم و ستەمی ئینسان بە دەستی ئینسان، واتە خەبات بۆ ڕزگار کردنی بە ملیۆن زەحمەتکێش لە برسیەتی، هەژاری و سوکایەتی جێژن دەگرن. لەم نەبەردە گەورەدا، دوو دنیا بەرەو رووی یەکتر دەوەستنەوە: دنیای سەرمایە و دنیای کار؛ جیهانی چەوساندنەوە و کۆیلەتی، و جیهانی یەکسانی.

لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک دەوڵەمەندی خوێن مژ هەن. ئەوانە هەن کە کارخانەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان، ئامراز و ماشینەکانیان داگیر کردوە و بە ملیۆن هێکتار زەوی و کێوەکانیان کردۆتە مڵکی تایبەتی خۆیان. ئەوان حکومەت و ئەڕتەشیان خستۆتە خزمەت خۆیانەوە، و کردۆیانه به سەگە پاسەوانەکانی سەرمایەی کەڵکە کراوی خۆیان.

لە لایەکی دیکەوە، بە ملیۆن کەس لە بێبەشان هەن. ئەو کەسانەی کە ناچارن لەبەر تاقمێک تازە پێدا کەتو بپاڕێنەوە تا ئیجازەیان بدات کار بکەن. کاری ئەوانە کە سەرجەم سەروەتەکان بەرهەم دێنن؛ بەم حاڵەشەوە خۆیان دەبێ بە درێژایی تەمەن بۆ پاروە نانێک خەبات بکەن؛ بۆ کار بپارێنەوە، وەک ئەوەی بڵێی خێریان پێدەکەن؛ هێز و سلامەتی خۆیان بە زەحمەتێکی تاقەت پروکێن دەتوێننەوە، و لە چارداخەکاندا لە دێهات و یان لە ژورێکی ژێر شیروانی و عەمبارە ژێر زەویەکان لە شارە گە ۆرەکان، لە برسان دەمرن.

بەڵام ئێستا ئەوە زەحمەتکێشانی بێبەشن، شەڕیان لەدژی تازە پیاکەتوە پارەدار و چەوسینەرەکان ڕاگەیاندوە. کرێکارانی هەموو دنیا لە حاڵی خەبات بۆ رزگار کردنی کار لە کۆیلەتی موزدی، لە هەژاری و ئیحتیاجدان. ئەوان سەرگەرمی خەبات بۆ دامەزراندنی نیزامێک لە کۆمەڵگادان کە تێیدا سەروەت و بەرهەمی کاری هاوبەش، نەک کۆمەڵێک دەوڵەمەند، بەڵکو هەموو ئەو کەسانەی کار دەکەن، سودمەند دەکات. ئەوان دەیانەوێ کە زەوی و کارخانەکان، ناوەندەکانی بەرهەم‌هێنان و ماشێن ئالات بکەنە مڵکی گشتی سەرجەم زەحمەتکێشان. دیانەوێ کۆتایی بە کەلێنی نێوان هەژار و دەوڵەمەند بێنن، بەرهەمی کار بدەنە خودی کرێکاران؛ سەرجەم دەستکەوتە فکریەکانی بەشەر هەموو باشتر بوونەکانی کار بخەنە خزمەت چارەنووسی کەسێکەوە کە کار دەکات، و نەک ئەوەی بیکەنە ئامرازی ستەم بەرویدا.

نەبەردی گەورەی کار لەدژی سەرمایە، بە قیمەتی گیانبازی زۆری کرێکاران بەڕێوە چووە. ئەوان نرخی مافی بەهرەمەند بوون لە ژیانێکی باشتر و ئازادی راستە قینەیان شۆلاوگەی خوێنی خۆیان داوە. ئەوانەی کە لە ڕێگای ئاڕمانی چینی کرێکاردا خەبات دەکەن، دەکونە بەر ئازار و ئەزیەتی بێ ئەژماری حکومەتەکان. بەڵام لەگەڵ گشت ئازار و ئەزیەتەکاندا، هاوپشتی کرێکارانی دنیا، رووی لە گەشەیە. کرێکاران هەرچی زیاتر لە ئەحزابی سۆسیالیستدا کۆببنەوە؛ لایەنگرانی ئەم حیزبانەی کە لە حاڵی گەیشتن بە ملیۆنان کەسدان، بە شیوەی بەردەوام و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتنی بە تەواوەتی بەسەر چینی سەرمایەداردا دەچنە پێشەوە.

… ئەو رۆژانەی کە کرێکار بە ملکەچی کۆیلە بوو، ئەو رۆژانەی کە نە دەرێچەیەک بۆ رزگار بوون لە بارودۆخی کۆیلە ئاسای ئەدیت و نە ئاسۆی هیوایەکی لە ژیانی تاڵی دا هەبوو، تێپەڕیوە. سۆسیالیزم ڕێگای دەرچوونی نیشانداون، و هەزاران هەزار خەبات کار لەژێر ئالای سوردا، ئەم ئەستێرەی ڕێنمای ڕێگایەدا، کۆبوونەتەوە. مانگرتنەکان، هێزی یەکێتییان پێشانی کرێکاران داوە؛ فێریان کردون کە هێرش بە هێرش وڵام بدەنەوە؛ پیشانی ئەوانیان داوە کە کرێکاری ڕێکخراو تا چ ئاستێک دەتوانێ بۆ سەرمایە مەترسیدار بێت. کرێکاران حاڵی بوون کە لە بەرانبەر کاریاندایە کە سەرمایەداران و حکومەت، زیندون و قەبە دەبن.

بەڵام هێزێک نییە کە توانایی تێکشکاندنی ئەم دوژمنە نێوخۆییانەی هەبێت، لەبەر ئەوەی کە تەبەقاتی حاکم و حکومەت، تەنیا بە ‌هیزی کاری ئەوان زیندون. هێزێک لەسەر سەرزەوی بوونی نییە کە بتوانێ بە ملیۆن کرێکارێک کە زیاتر لەپێشو وشیاری چینایەتی دەستەبەر کردوە، یەکدەگرن و ڕێکدەخرێن، تێکبشکێنی. هەر شکستێک کە بەسەر کرێکاراندا دێت، خەباتکارانی جیدی تر دێنێتە ڕیزی تێکۆشانەوە، چاوی جەماوەرێکی بەرین تر بۆ ژیانیکی جیدی دەگەڕینەوە و ئەوان بۆ خەباتیکی تازە ئامادە دەکات.

… تەنیا پرولیتاریای ڕێکخراو و بەهرەمەند لە وشیاری چینایەتی دەتوانێ کە گورزی مەرگباریان لێ بوەشێنێ. تەنیا پرولێتاریای ڕێکخراو و بەرەمەند لە وشیاری چینایەتی دەتوانی ئازادی ڕاستەقینە و نەک درۆینە بۆ خەڵک بە دیاری بێنێ. تەنیا پرولیتاریای ڕێکخراو و بەهرەمەند لە وشیاری چیانەیتییە کە دەتوانێ هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ فریودانی خەڵک، بەرتەسک کردنەوەی مافەکانیان و بوونیان بە ئامرازێک لە دەست بۆرژوازیدا، لە ڕیشە دەردێنێت.

هاوڕێیانی کرێکار!

دەی بێڵن با بە وزەیەکی چەند بەرابەرەوە بۆ نەبەردێکی یەکلا کەرەوە کە خەریکی روودانە، ئامادە بین، بێڵن تا ڕیزی پرولیتاریای سوسیال دیموکرات هەرچی زیاتر ڕێکبخرێت و لە یەکتر نزیک بکرێیەوە! بێڵن با پەیامەکانیان هەرچی بەرینتر پەرەبستێنێ! بێڵن با چالاکی بۆ داخوازی کرێکاران هەرچی بوێرانەتر بەڕیوەبچێت! بێڵن با بزوتنەوەی ئەوەڵی مانگی مەی هەزاران تێکۆشەری نوێ بەرەو ئاڕمانەکانمان ڕابکێشێت و هێزەکانمان لە نەبەردێکی مەزندا بۆ ئازادی هەموو خەڵک، بۆ ڕزگار بوونی زەحمەتکێشان لە کۆت و بەندی سەرمایە، زیاتر بکات!

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-