
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، لانیكه‌م ٤ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له زیندانی زاهێدان ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م چوار كه‌سه له ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٥ و ١٦ی ڕێبه‌ندان ئێعدام كرابوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌واڵی ئێعدامی ئه‌م چوار كه‌سه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران به پێی ڕێژه‌ی جه‌معییه‌ت و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، پله‌ی یه‌كه‌می ئێعدامی هاووڵاتییانی خۆی له جیهاندا هه‌یه. شایانی باسه، له مانگی ژانوییه‌ی ٢٠١٩ تا مانگی دێسامبری ٢٠١٩، لانیكه‌م ٢٤٨ هاووڵاتیی له ئێران له‌وانه چوار منداڵ ئێعدام كراون و ١٠٨ كه‌سی دیكه‌ش به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ٧٥ له‌سه‌دی ئێعدامه‌كان له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ڕاناگه‌یه‌ندرێن و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ به ئێعدامی “شاراوه” ناویان ده‌به‌ن.
