ڕۆژی شهممه ١٥ی مانگی ڕێبهندان، وڵاتی ئیسراییل ڕایگهیاند: سێ هەزار ناوەندی سەربازی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی ئێران دەستنیشان کردووه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائییل بۆ “فەرەنسا” و دیدار و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە، “ئیمانوێل ماکرۆن”، ڕادیۆی نێودەوڵەتی فەرەنسا بە گێڕانەوەی سەرچاوەیەکی بێناو، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل نزیکەی سێ هەزار مهنتهقهی نیزامی له ناوخۆی ئێران دەستنیشان کردووە و بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندە سەربازییە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەر بە پێی ئەم هەواڵە سەرووک وەزیرانی ئیسرائی داوای هاوكاری زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی دژ بە ئێران كردووه.