کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدانەی هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر شاری مەککە لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە

ئیدانەی هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر شاری مەککە لە لایەن وڵاتانی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، وڵاتەکانی کووەیت و پاکستان و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکانی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامیان بۆسەر عەرەبستان بە توندی ئیدانە کردووە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، حوسییەکانی یەمەن بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی هەوڵیان بۆ بوردمان کردنی شاری مەککە لە عەرەبستان دابوو کە لە لایەن سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتەوە ڕێگری لەو هێرشە کرا. جێگای ئاماژەیە کە وڵاتی پاکستان داوای ڕاگرتنی گرژی و ئالۆزییەکان لە هەموو وڵاتانی ناچەکە کردووە و لە لایەکی دیکەوە کووەیت، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکانی کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ وڵامدانەوە و کاردانەوە دژی هێرشی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتی عەرەبستان ڕاگەیاند.