ئه‌وه ڕسته‌ی سه‌روتاری ڕۆژنامه‌ی “ئێبتكار“ه كه له ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌لاوێژدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. ١١ی گه‌لاوێژ، ٤٠مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و هاوكات ده‌ستپێكی مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمیه، ڕۆژێك كه بێ گومان له مێژووی بزوو‌تنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران‌دا وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان باسی لێده‌كرێت و به‌شێك له پۆتانسیه‌لی ئێستای بزوو‌تنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران نیشان ده‌دا. پێویسته بزانین چ بابه‌تێك سه‌روتارنووسی ڕۆژنامه‌ی ئێبتكاری به‌مجۆره تۆقاندووه. له‌ڕاستیدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌رپرسانی ڕژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی خێرای لێكهه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵگا خستوویانه‌ته گه‌ڕ، به‌ڵام ئاماره ڕه‌سمیه‌كان كه له مێدیا و وتووێژه‌كانیاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر ڕاستیه‌كان لاده‌ده‌ن. ئه‌م لێكههوهشانه، له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگادا ده‌بیندرێ. داڕمانی ئابووریی ده‌وڵه‌ت، گرانیی كاڵا سه‌ره‌كیه‌كان، دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی پاره، بێ كه‌فایه‌تی ده‌وڵه‌ت له كۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنا، به‌شێك له دیمه‌نی كۆمه‌ڵگا و جهماوهرێكه كه به‌ڵێنیان پێدابوون پاره‌ی نه‌وت بێننه سه‌ر سفره‌كانیان.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی باسی له هه‌ڵگرتنی به‌شێك له سه‌رچاوه دراویهكانی سندووقی تهوسهعهی میللی بۆ دابین كردنی كهسری بوودجه كرد. ڕێژه‌ی كهسری بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت له نێوان ١٥٠ تا ٢٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن به‌رئاورد كراوه. سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه ده‌ڵێ كه ته‌نیا ٦ له‌سه‌دی داهاتی نه‌وتی چاوه‌ڕوانكراو، له ساڵی ٩٩دا وه‌ده‌ست هاتووه. ئه‌و له جێگایهكیتردا ده‌ڵێ “یارمه‌تیی سه‌رچاوه‌گرتوو له بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزینمان هه‌تا ئێستا داوه‌ته ٦٠ ملیۆن كه‌سی هه‌ژارتر“. مانای ساده‌تری ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌وه‌یه كه ٦٠ ملیۆن كه‌س له جه‌معیه‌تی ئێران ته‌نیا به‌خاتری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزین، “هه‌ژارتر” بوون و ئه‌وانه‌ی وا وه‌ریشیان نه‌گرتووه هه‌روا “هه‌ژار“ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له باروودۆخێكدایه كه له‌و ماوه‌یه‌دا نرخی پاره‌ی ئێران پتر له٤٠ له‌سه‌د دابه‌زیوه و هه‌مووان ده‌زانن كه هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م نرخه، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر قیمه‌تی كاڵا پێویسته‌كانی خه‌ڵك كاریگه‌ری داده‌نێ.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نستیتۆی پارس ده‌ڵێ “نزیك ٢٠ تا ٣٠ له‌سه‌دی ئێران نه‌خۆشیی كۆرۆنایان گرتووه”. هاوكات ئه‌ندامی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی “جیهانی سه‌نعه‌ت” وتی “ڕێك یه‌ك مانگ پێش ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له ئێران، واته سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانبار، یه‌كه‌مین نه‌خۆشی كۆرۆنا بیندرابوو. به‌ڵام ئه‌وكات ده‌وڵه‌ت به هۆكاری سیاسی و ئه‌منی نهێنیكاریی كرد و پاش ڕێوڕه‌سمی ٢٢ی به‌همه‌ن و هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس، سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وڵات‌دا ڕاگه‌یه‌نێ“. هه‌روه‌ها له درێژه‌دا وتی “به پێی تێبینیی سیاسی و ئه‌منی، ئاماری كۆرۆنا به شێوه‌ی “داڕێژراو” به كۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئاماری تووشبووان و قوربانیانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، یه‌ك بیستومی ئاماری ڕاسته‌قینه‌یه”. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، داخرا. به پێی ئاماره‌كان، ڕۆژانه نزیك به ٨ هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌بن و پتر له ١٠٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌م وته و ئامارانه له حاڵێكدایه كه له جه‌رگه‌ی هه‌ر ئه‌م باردووۆخه مه‌ترسیداره‌دا، گیانی پتر له یه‌ك ملیۆن لاو به‌خاتری ئه‌زموونی كۆنكوور ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه تا مافیای كۆنكوور و ئه‌وانه‌ی وا له ڕێگه‌ی مه‌دره‌سه و فێرگه ئینتفاعیهكانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنكوور، به ملیارد ده‌خه‌نه گیرفانیانه‌وه، زیانیان به‌رنه‌كه‌وێ. ڕووحانی ده‌ڵێ “ڕێگری له عه‌زاداریی مانگی موحه‌ره‌م، خه‌ڵك خه‌مبار و خه‌مۆك ده‌كا. پێویسته ئه‌مساڵ سڵامه‌تی خه‌ڵك و عه‌زاداری بخه‌ینه په‌نا یه‌ك“. ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر، كۆرۆنا له شاره به‌ناو پیرۆزهكانیانهوه ده‌ستپێكرد، ئه‌م جاره‌شیان ڕێوڕه‌سمی عه‌زاداری ده‌بێ ببێته مه‌یدانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه ماشێنی كۆنه‌په‌رستی و خورافات بۆ ساتێكیش نابێ ڕاوه‌ستی و ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدایه كه به وته‌ی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی ڕێكخراوی نیزامی پزیشكی، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌و خاڵه كه هه‌تا ئێستا نزیك به ٢٠٠ كادری پزیشكیی وڵات، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنادا گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌وه‌یكه ههمووجۆر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ عه‌زاداری ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی قوربانیان، خوازیاری ده‌رنه‌كرانی به‌ڵگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی عه‌زاداری بوون.
ئه‌گه‌ر به هه‌موو ئه‌م دیمه‌نه فهلاكهتبارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ملیۆنیی ئاماری بێكاران كه به‌شێكی زۆیان له وه‌رگرتنی ههمووجۆر پاره‌یه‌كی بێكاری بێهبهرین، زیاد بكه‌ین و ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نج بده‌ینه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری كه خواستی پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین داخوازیی ئه‌م مانگرتنانهیه، ئه‌وكات ڕۆخساری كامڵی داڕمانی ئابووری، هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و مه‌رگمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. گشت ئه‌م باروودۆخه، ئه‌و پۆتانسیهلهیه كه له ژێر پێستی كۆمه‌ڵگادایه و له ده‌رفه‌ت و شكڵه جۆراوجۆره‌كاندا، لێره و له‌وێ، خۆی نیشان ده‌دا. مانگرتنی به‌رینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، مانگرتنی نزیك به دوومانگی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ده‌ستپێكی دووباره‌ی مانگرتنی كرێكارانی هێپكۆ، به‌شێك له‌م پۆتانسیه‌ل و گۆڕانكاریانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگایه كه له ناوه‌نده‌كه‌یدا بزوو‌تنه‌وه‌ی كرێكاری وه‌ستاوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی مه‌رگباره بۆ ئه‌و ڕژیمه‌ی كه له گشت بواره‌كاندا كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێواری هه‌ڵدێر. ئه‌زموون نیشانی داوه كه ڕێك له‌و باروودۆخه هه‌ستیارانه‌دا، ڕێفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌ت وه‌جووڵه ده‌كه‌ون و شه‌یپووری مه‌ترسی لێده‌ده‌ن و هۆشدار ده‌ده‌ن كه تا دره‌نگ نه‌بووه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه. سه‌روتاری ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژی ڕۆژنامه‌ی “ئێبتكار” له مێدیاكانی سه‌ربه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، ئاشكراترین شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌م مه‌ترسیه‌یه. “تابناك” له سهروتارهكهیدا ده‌نووسێ: “ده‌مێكه باردووخی بژێو گه‌یشتووه‌ته خاڵی هۆشدار. هه‌موو ڕۆژێ به‌رده‌وام به ژماره‌ی ناڕازیان به باردووخی ئێستا، زیاد ده‌بێ. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه چه‌ندین جار گه‌یشتووه‌ته خاڵی هه‌ڵچوون، به‌ڵام هه‌مووجارێ به‌هۆكارێك دامركاوه‌ته‌وه. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كه‌م و زۆر، شۆڕشی برسیه‌كان بوو“. كه‌لامی ئاخرشی ئه‌وه‌یه كه” ئێمه ده‌مێكه له خاڵی هۆشدار تێپه‌ڕ بووین. ئه‌گه‌ر بزوو‌تنه‌وه‌ی برسیه‌كان به‌ته‌واوی بكه‌وێته ڕێ، ئیتر هیچ شتێك نامێنێت“. سه‌روتارنووسی “تابناك” به‌هه‌ستیاریه‌وه ده‌ڕوانێته پێشڕه‌وانی “بزوو‌تنه‌وه‌ی برسیه‌كان” كه له ئێستادا، له قامه‌تی مانگرتنی به‌رین و به‌هێزدا هاتوونه‌ته مه‌یدان. ئه‌و زۆر داماوانه ده‌ست بۆ داوێنی ئه‌وانه ده‌بات كه پتر له چوار ده‌یه‌یه له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵاتن و ملیۆنان مرۆڤیان به‌ره‌و هه‌ژاری و ده‌ستكورتی، بێكاری، ئاپارتایدی جنسی و بێ داهاتوویی بردووه.
به ڕه‌وایه‌تی شاعیرێك، پێویسته به‌و كه‌سه بوترێ “تاریكی و شه‌وه‌زه‌نگ ڕوو له كۆتاییه”.