كۆنوانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادیه كرێكارییه‌كانی زیاتر له ٦٠ وڵاتی جیهان هه‌وڵه‌كانیان خستۆته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆنوانسیۆنی ڕێگری له توندووتیژی دژبه ژنانی كرێكار په‌سه‌ند بكرێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆنوانسیۆنی ژماره ١٩٠ی ڕێكخراوی جیهانی كار و ته‌واوكراوه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئیسلاحیه‌ی ژماره ٢٠٦ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان له بازاڕی كاری جیهانه و ته‌واوكراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره توندووتیژییه‌كی زمانی، جه‌سته‌یی و جنسیه‌تی دژبه ژنان له شوێنی كار جه‌خت ده‌كاته‌وه. به‌پێی ڕاپرسیه ئه‌نجام دراوه‌كانی كۆنفدراسیۆنی نێوده‌ڵه‌تی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی جیهان، ١٠٤ یه‌كێتی كرێكاری ئه‌ندامی ئه‌و كۆنفدراسیۆنه له ٦٦ وڵاتی جیهان، له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ و ئیسلاحیه‌ی ٢٠٦ی ڕێكخراوی جیهانی كار ڕێككه‌وتن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕازیكردنی ده‌وڵه‌ته‌كانیان، بوار بۆ گۆڕانی یاسا و سیاسه‌ته نێوخۆیه‌كان ئاماده بكه‌ن.
