دوو مێرمنداڵی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌دنان عالیزهی” و “ئه‌میر عالیزهی” كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی له شاری ڕاسه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئه‌و دوو لاوه ته‌مه‌ن ١٣ و ١٤ ساڵه به شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراون به‌ڵام، پاش كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م كه‌ڵانته‌ری و نێوانگیڕی گه‌وره‌كانی تایفه له گرتووخانه ئازاد كراون.