به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی سنه ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا و پاش پێنج ساعه‌ت ئه‌شكه‌نجه له كه‌ڵانته‌ری ١٢ی فه‌روه‌ردین گیانی به‌خت كرد و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ٢٤ ساعه‌ت دوای كوشتنی ئه‌و لاوه، ته‌رمه‌كه‌یان له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی و كاتژمێر ١٠ی شه‌وی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به به‌شداری پێنج كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی له قه‌تعه‌ی ١١ی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی ناشتووه. یادی به‌رز و به‌رێز بێت.