ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، “فەرهەنگ عەیوەزی”، چالاكی ژینگه‌پارێزی تەمەن ٣٠ ساڵ،پاش تێپه‌ڕكردنی یه‌ك ساڵ و چوار مانگ له ماوه‌ی ٤٥ مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی، به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئازاد كرا.
“فه‌رهه‌نگ عه‌یوه‌زی”، هاوینی ١٤٠١، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیم” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر سزاكه‌ی بۆ ٤٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٥ مانگ زیندانی ته‌علیقی كه‌م كرایه‌وه.