بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ بەندکراو بە کۆتایی هاتن بە ماوەی بەندکرانەکەیان لە زیندانەکانی قەزوین، زاهدان و ئەردەبێل ئازاد کران.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “عەسگەر ئەکبەر زادە” چالاکی تورک و “موحسن دەشتی” دوو هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانەکانی ئەردەبێل و زاهدان، کە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپە دژ بەرەکانی ڕژیم و تەبلێغ دژ بە ڕژیم“یان بەسەردا سەپێندراوە، بە دانانی بارمتەی قورس و تا کاتی کۆتایی هاتنب قۆناغی دادگاییەکانیان ئازاد کراون. هەروەها بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “محەممەد ئەبۆلحەسەنی” چالاکی مەدەنی بە کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی چوبیندەری قەزوین ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی ” تەبلێغ دژ بە ڕژیم” حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
