به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌دوای دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌میر حسێن یووسفی” كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “كارۆ كاوه” و “سینا جاست”، به دوای دانانی وه‌سیقه، به‌شێوه‌ی كاتی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ئازاد كرابوون.