ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوو کرێکاری ناڕازی دەستبەسەر کراو لە پترۆشیمی ڕازی ماهشەهر بە دانانی وەسیقە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کران.
ئەو دوو کرێکارە بە ناوەکانی “ئەحمەد عەساکەرە” و “جەواد ڕاشدی“، هاوکات لەگەڵ کرێکارانی دیکە لە بەردەم دەفتەری ناوەندی ئەو شیرکەتە لە لەنگەرگەی ماهشەهر کۆبوونەوە و دژ بە گەندەڵی سیستەماتیک لەو شیرکەتە، پێنەدانی حەقدەست و هەروەها دابین نکردنی بیمەی دەرمانی ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو. جیگای ئاماژەیە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی پۆستێکی ڕەخنەگەرانە و هەروەها تێکهەڵچوونیان لە گەڵ کارفەرمای ئەو شیرکەتە دەستبەسەر کرابوون و بۆ ماوەی چەند ڕۆژ شوێنی ڕاگرتنیان دیار نەبوو.