کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیاری كردنی پاره‌ بۆ سیخۆری كردن له‌سه‌ر رێبه‌رانی “پ ك ك”

وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی نۆوامبری ٢٠١٨، به‌ ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندنێك بڕی ١٢ ملیۆن دۆلاری پاره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ شوێنی سێ كه‌س له‌ ڕێبه‌رانی “پ ك ك” ئاشكرا بكه‌ن دیاری كرد. ئه‌و بڕیار به‌ عه‌مه‌لی واتایه‌كی هه‌بێ یا نه‌یبێت، په‌یامێكی ڕوونه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ و ده‌رسێكی بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێدایه‌.

ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ ساردییه‌ك وا له‌م دواییانه‌دا له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی توركییه‌ و ئه‌مریكادا پێكهاتبوو، چاره‌سه‌ر بكات و توركییه‌ له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕووسییه‌ دوور بخاته‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ ده‌رگای بۆ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ له‌ ڕۆژئاوا خستووه‌ته‌ سه‌ر پشت و چاوپۆشی له‌ داگیركاریه‌كانی سوپای توركییه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كات. تۆپاران كردنی ئه‌م دواییانه‌ی كۆبانی و دێهاته‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ دووپات بوونه‌وه‌ سیناریۆی عه‌فرین، به‌ بێ چاوپۆشی ئه‌مریكا نه‌كراوه‌. ئه‌وه‌ ڕاستییه‌كی ساده‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ و بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌مریكا ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك به‌كار دێت بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فۆرات بۆ ئه‌مریكا دابین بكات و شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ كۆڵ سه‌ربازانی ئه‌مریكایی بكاته‌وه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌ هه‌مان كاتدا ده‌رسێكی بۆ جه‌ماروه‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان تێدایه‌ و ئه‌زموونێك ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی تا ئێستای بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كورد و هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازانه‌ له‌ دنیا، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نیهایه‌ته‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی سه‌ركوتگه‌ری خه‌ڵكی كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌م ڕووداوه‌ وه‌كوو گه‌لێك نموونه‌ی دیكه‌ نیشانی دا كه‌ خولانه‌وه‌ی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزبی كوردستانی به‌ده‌وری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌یه‌ و نه‌ك بۆ میلله‌تی كورد، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت بۆ حیزبه‌كه‌شیان هیچی لێ شین نابێته‌وه‌. له‌ڕاستیدا هه‌ر چه‌شنه‌ خۆش باوه‌ڕییه‌ك به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ پرسی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی تا ئێستایه‌ و زه‌ربه‌ له‌ خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ گه‌یشتن به‌ مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌دات.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ دیاریكردنی پاره‌ بۆ ئاشكرا كردنی شوێنی ڕێبه‌رانی “پ ك ك”، به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كات. ئێمه‌ دڵنیاین كه ‌ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نه‌فره‌ت و بێزاری ئازادیخوازانی له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵكی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

17ی خه‌زڵوه‌ری 1397 هه‌تاوی

بابەتی پەیوەندیدار

منداڵان ئاسیب پەزیرترین توێژ له کۆمەڵگای ئێران

komalah

نەشتەرگەری ئابووری، ئاگری ڕق و تووڕەیی خەڵک بڵێسەدارتر دەگات

komalah

خەڵک نەتەنیا لەدژی گرانی، بەڵکوو خوازیاری بەدەستهێنانی سەرجەم مافە پێشێلکراوەکانی خۆیانن.

komalah

ساڵهاتی دووهه‌م كاره‌ساتی شیمیاباران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah

ووته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ساڵیادى مانگرتنی گشتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر وهاوبه‌نده‌كانی

komalah