کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیه‌ و سووریه‌ 

چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیه‌ و سووریه‌

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گەیشتە ٢٠ هەزار کەس.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی توركیه‌ گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ١٧٠ کەس، هەروەها ژمارەی برینداربووانی بوومەلەرزە لەم وڵاتە ٦٤ هەزار و ١٤٤ کەسە. هاوکات حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، ٢٨ هەزار کەسی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە گواستووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ٣ هەزار و ١٦٢ کەس له‌ سووریه‌ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارانی ئەم وڵاتەش گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٦٨٥ کەس.