ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆنگره‌ی ئا‌مریكا یاسایه‌كی به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند كرد.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه یه‌ك ڕۆژ دوای په‌سه‌ندكرانی له مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا به ٨٠ ده‌نگی ئه‌رێ و ١٥ ده‌نگی نا له مه‌جلیسی سنای ئه‌و وڵاته‌ش په‌سه‌ند كرا و بۆ بهیاسابوون پێویستی به واژۆی سه‌رۆككۆمار “جۆ بایدن” هه‌یه. به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كۆنگره‌ی ئا‌مریكا حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له سه‌دا ٢٤ ئه‌باته سه‌ره‌وه. شایانی باسه كه به‌پێی به‌راوه‌ردی ئه‌نجومه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئا‌مریكا، مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن ڕۆژانه تا ٢ ملیارد دۆلار زیان به ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.