لەمیانەی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی هاوکاری و یاداشتنامەی هاوکاری نێوان “تاران” و “پێکهن” کە بە ئامادەبوونی سەرۆک و وەزیرانی دوو وڵات لە کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین بەڕێوەچوو، چین و ئێران ٢٠ بەڵگەنامەی هاوکارییان واژۆ کرد.
بهپێی زانیارییهكان، دوای کۆبوونەوەكه لەگەڵ یەکتر، شاندەکانی هەر دوولا بیست بەڵگەنامەی هاوکارییان لە بوارەکانی “بەڕێوەبردنی قەیرانەکان”، “گەشتیاری”، “تەکنولوژی و ئیتلاعات”، “ژینگە”،”بازرگانی نێودەوڵەتی”، “کشتوکاڵ”، “هەناردەکردن”، “چاودێری تەندروستی”، “میدیا و وەرزش”یان واژۆ کرد. “عەلی بەهادری جەهرمی”، وتەبێژی حکومەت، سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەم سەردانە ڕایگەیاندبوو: دوای جێبەجێکردنی بەرنامەی ٢٥ ساڵەی هاوکاری نێوان ئێران و چین، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، ئهم خاڵانه كه واژۆ كراون هۆكاری سەرەکی سەردانی “ئیبراییم ڕهییسی”ه بۆ چین.