ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، لانیكه‌م ٨٠ نوێنه‌ری كۆماری خوازی كونگره‌ی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، “ئانتۆنی بلینكن” له‌سه‌ر لابردنی ناوی سوپای پاسداران له لیستی تیرۆری ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان هۆشداریان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كونگره‌ی ئه‌مریكا له‌و نامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه له دژی هه‌ر چه‌شنه چالاكیه‌كی شه‌ڕه‌نگێڕانه سوپای پاسداران كه ببێته هۆی تێكدانی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ده‌وه‌ستێنه‌وه و هه‌روه‌ها لابردنی ناوی سوپای پاسداران له لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان به كارێكی بێ شه‌رمانه ناوبراوه.