بانکی ناوەندیی ئورووپا هۆشداری داوە کە جەنگ و ئاڵۆزییە بازرگانییە جیهانییەکان دەتوانن کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئابووری ناوچەی یۆرۆ هەبێت و تێچووی قەرزکردن بەرز بکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بانکی ناوەندیی ئورووپا، ئەگەر قەیرانی وزە و ئاڵۆزییە سیاسییەکان بەردەوام بن، ئەگەری هەیە بازاڕە داراییەکان ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی خێرا ببنەوە و نرخەکانی قەرز و سەنەدە حکومییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم دۆخە دەتوانێت فشارێکی زیاتر بخاتە سەر بودجەی دەوڵەتە ئورووپاییەکان و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمپانیاکان و بواری وەبەرهێنان هەبێت.
