ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاری ورمێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كرد و په‌یمانیان له گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری ورمێ به‌ناوه‌كانی “دانش ڕه‌هنه‌ما” و “فه‌رجاد ده‌رویشی” هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پێنجشه‌ممه‌ی ساڵی تازه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووانهیان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.