ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی كه‌متر له مانگێكی ماوه. زۆر كات ده‌وڵه‌ته‌كان له وه‌ها باروودۆخێكدا، به‌ده‌ر له به‌روپێش بردنی سیاسه‌تی ڕووتینی وڵات، بڕیاردان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری گرینگ و ستراتێژیك حه‌واڵه‌ی دوای دیاری كردنی ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌كه‌ن. ئه‌و وتووێژانه‌ی كه له‌م ڕۆژانه‌دا له وییه‌ن له ئارا دایه، ده‌كرێ وه‌ك یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرینگانه پێناسه بكرێت. به‌ڵام ئێران ئه‌م ڕه‌وته باوه واته چاوه‌ڕوان مانه‌وه بۆ دیاری كرانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو، ڕه‌چاو ناكرێت. له‌لایه‌كه‌وه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی و داروده‌سته‌ی وتووێژكاری ئێرانی هه‌موو جارێ به‌ڵێنی “هه‌واڵی خۆش له وییه‌ن”ه‌وه ده‌دات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی وتووێژ ده‌كه‌ن وێڕای ئاگاداربوونی ته‌واو له باروودۆخی ئێستای ئێران، ئیحتمال ده‌ده‌ن كه له وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داهاتوو له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بن. هه‌ربۆیه له‌وانه‌یه به‌نیاز بن به‌ر له كۆتایی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی، وتووێژه‌كان به ئاكامێك بگه‌یه‌نن. به‌ڵام به‌ڕاستی باروودۆخهكه چۆنه؟ ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌رهێنان له نهێنییه‌كانی پشتی په‌رده‌ی دیپلۆماسی و ساخت و پاختی هێز و ده‌وڵه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داری كه به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی كۆمه‌ڵگا به ئه‌وله‌وییه‌تی خۆیان نازانن،كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌كرێ چه‌ند نموونه‌یه‌ك له گرتنه‌به‌ری وه‌ها ڕه‌وتێك باس بكه‌ین. پێویسته بوترێ، ئه‌م نموونانه ده‌شتوانن سه‌رێكی دیكه‌یان به ته‌وه‌ری شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕینی ده‌وڵه‌ت له ئێرانه‌وه په‌یوه‌ند بدرێن.
ته‌وه‌رێكی به‌رچاو په‌له كردن له كاری وتووێژه‌كانی وییه‌ن دایه. وێده‌چێ هه‌ر دووك لا بیانهه‌وێ له پێگه‌ی كاتیی ئێستا زۆرترین كه‌ڵك وه‌ربگرن. ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی به خستنه به‌رچاوی كێشه‌كانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داهاتوو كه هه‌ر له‌ئێستاوه پێشبینی ده‌كرێت كه چ ده‌وڵه‌تێكه، به‌ته‌مایه به‌رله كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی له كارنامه‌ی خۆیدا تۆمار كردبێت. به‌ڵام لایه‌نه‌كانی وتووێژیش بۆ دانی وه‌ها پێگه‌یه‌ك به حه‌سه‌ن ڕووحانی خوازیاری وه‌رگرتنی پوانی زیاترن له‌م ده‌وڵه‌ته، بۆ نموونه خوازیاری سنووردار كردنی مه‌یدانی دهخاڵهتهكانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه‌ن. هه‌ربۆیه وێڕای دیاربوونی نیشانه‌كانی په‌له كردن له‌لایه‌ن هه‌ر دوو لاوه، هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی پوانیش له یه‌كتر به زمانی دیپلۆماسی جاروباره له میدیاكانیانه‌وه دزه ده‌كاته ده‌رێ. ئه‌گه‌رچی حه‌سه‌ن ڕووحانی باس له به‌ره‌و كۆتایی هاتنی وتووێژه‌كان و ئاكامدار بوونیان ده‌كات، به‌ڵام “ئیلنا به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی سپۆتنیك” ده‌نووسێ: “ئانتۆنی بلینكن” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كاردانه‌وه به وته‌كانی حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، وتوویه‌تی كه: “ئه‌رخه‌یان نییه له‌وه‌یكه وتووێژی لایه‌نه‌كانی به‌رجام له وییه‌ن ئاكامی بێت”. ناوبراو له وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ١٢ی تلویزیۆنی ئیسرائیل، وتی: “واشینگتۆن له‌وه‌یكه وتووێژه‌كانی وییه‌ن له حاڵی كۆتایی هاتن دا بێت، دڵنیا نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئێمه له ئاماده بوونی تاران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كامڵ بۆسه‌ر ڕێكه‌وتنی به‌رجام دووشكین”.
سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی ئێرانیش ده‌ڵێ كه ناكۆكیمان له نێواندا هه‌ر ماوه. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتوویه‌تی كه ڕوون نییه ئێران به‌ڕاستی ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌وڵی پێویست له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنه ناوه‌كییه‌كان بێت. به هه‌ر حاڵ، لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه وتووێژه‌كان خێراتر به ئاكام بگات و به‌ڕواڵه‌ت بازاڕیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ئاماده ده‌بێت. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه به دان و وه‌رگرتنی پوان له‌و ماوه‌یه‌دا گرێی خواردووه.
به‌ڵام بۆچی خامنه‌یی و به‌یته‌كه‌ی ڕه‌زایه‌تیان به به‌ڕێوه چوونی وتووێژه‌كان له وه‌ها باروودۆخێكدا داوه؟ هه‌موان ده‌زانن كه وتووێژه‌كان هه‌ر له‌و ئاستهشیدا به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان نه‌یده‌توانی به‌ڕێوه بچێت. له ڕاستیدا ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له ئێران به‌وه گه‌یشتووه كه له به‌رامبه‌ر گوشاره ئابووریه‌كانی ئێستادا تاقه‌ت ناهێنێت و هه‌ربۆیه هیچ ڕێگایه‌كی بێجگه‌له پاشه‌كشه‌ی “ئابڕوومه‌ندانه” و دانی پوانی واقعی نییه. ئامانجی خامنه‌یی و سپای پاسداران به‌ره‌وپێش بردنی وتووێژی كۆنتڕۆڵ كراوه. ئه‌وان به‌نیازن ئه‌م وتووێژانه تا به‌رده‌م ڕێكه‌وتن به‌رن و پاشان ئاكامه‌كه‌ی دابنێن بۆ بڕیاری ده‌وڵه‌تی دواتر. به‌مجۆره شانازیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان به‌نه‌سیبی ده‌وڵه‌تی دواتر بێت و بیكه‌نه تۆشهیهك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی خه‌ڵك له مانگه‌كانی داهاتوودا. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێكه‌وتنێكی نیوه‌چڵیش ئه‌نجام بدرێت، كۆماری ئیسلامی ورده ئیمتیازاتێكیش به‌ده‌ست بێنێت، خه‌رجی هێنانه مه‌یدانی خه‌ڵك بۆ شادی ده‌ربڕین له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕاكێشانیان به‌ره‌و سندووقه‌كان ده‌نگدانی ده‌كات. بێگومان به‌مجۆره مانۆڕه بێ ناوهرۆكانهش به هیچ كوێ ناگات و ده‌ستی ئه‌م حكوومه‌ته له هه‌ر شكڵ و فۆرمێكدا بۆ خه‌ڵكی ئێران ڕوو بووه. هه‌ر بۆیه درووشمی “ئێمه ده‌نگ ناده‌ین” هه‌موو ڕۆژێ زیاتر له ناو خه‌ڵكدا جێی خۆی ده‌كاته‌وه و ده‌بێته حه‌ره‌كه‌تێكی گشتی.