ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی ئیمكانات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بولهرزهكهی ڕۆژی شه‌ممه كه بووه هۆی گیانی له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌س و برینداربوونی زیاتر له ٩٠٠ كه‌سی دیكه، خه‌ڵكی شاری خۆی به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی مانگی سوور و ئه‌مڕۆش له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی په‌توو و خێوه‌ت و بڵاوكردنی نان و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ سه‌رپه‌نا بوون.