ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.