“محه‌ممه‌د مۆقیمی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: “نه‌رگس مه‌نسووری” له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، حوكمی تازه‌ی “نه‌رگس مه‌نسووری” له غیابی پارێزه‌ره‌كه‌ی و له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا ده‌ركراوه. “نه‌رگس مه‌نسووری” دوو جار له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری جێنشینی زیندان به ناوی “هادی محه‌ممه‌دی” هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه. ئه‌و چالاكه سیاسیه له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ١٤ كه‌س بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی خامنه‌یی بووه و مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو ساڵی ٩٨یش له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان مه‌حكووم كرابوو.