کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی ٨ چالاکی سیاسی لە باکووری کوردستان

دەستبەسەرکرانی ٨ چالاکی سیاسی لە باکووری کوردستان 2

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٨ چالاکی سیاسی خەڵکی باکووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان و پڕوپاگەندە لە دژی دەوڵەتی تورکیە” دەستبەسەر و بە بڕیاری دادگای تاوانە قورسەکانی شاری ئانکارا ڕەوانەی زیندان کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوویەمین کۆبوونەوەی دادگای ئەو بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە لە دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢٢ی ئانکارا بەڕێوە چووە و لەو کۆبوونەوەدا هیچ شایەتێک لە دادگا ئامادە نەبووە کە لە دژی ئەو بەندکراوانە وته‌ی لێ وەربگیرێت. جێگای ئاماژەیە لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگای ئەو گیراوانەدا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی، بە ئامادەبوونیان لە بەردەم ئەو دادگایە ناڕەزایەتیی خۆیان لەبەرانبەر دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانە دەربڕیوه‌.