ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “حسێن شابۆیی” تەمەن ٤٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” پاش به‌ندكرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن شابۆیی” خه‌ڵكی گوندی “شاوانه”ی سه‌ر به شاری شنۆیه و به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و دانیشتووی شاری سنه له ڕێكه‌وتی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له دستڕاگه‌یشتن به پارێزه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.