ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، لۆكزامبۆرگ، سوید و بلژیك به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی ماشینی ئێعدامی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی یۆتۆبری سوید، فڕانكفۆرتی ئاڵمان، لۆكزامبۆرگ و ئانتۆرپی بلژیك به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووان خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه به ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران بگرێت.