کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێکرانی حوكمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ

جێبەجێکرانی حوكمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ 4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی رمانگی ڕه‌شه‌مه‌، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به‌ناوی “جه‌لال سه‌رداری فه‌ر” به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر” جێبه‌جێكرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌لال سه‌رداری فه‌ر” ڕۆژ سێشەممە ١۶ی ڕەشەمە، هاوکات لەگەڵ چوار بەندکراوی دیکە کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوون و ناسنامه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ی دیكه‌ هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.  جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “جەلال سەرداری فەر” خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌یه‌ و سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن پۆلیسه‌وه‌ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زاییه‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.