به پیی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سم و چالاكییه تهبلیغییهكانی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌و ڕۆژه به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌تا به خۆێندنی سڕوودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. دواجار كۆپڵه شێعرێك پێشكه‌ش كرا و له درێژه‌دا، به‌شداربووان له‌سه‌ر ڕۆژی كۆمه‌ڵه و به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ١٨ قسه و باسیان كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه به خۆێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه له جه‌وێكی پڕ له شادی و خۆشی كۆتایی پێهات.