ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان و مهاباد له دوو مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له یادی فه‌رزین مه‌عرووفی و ئاوات قادری دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا گرت.
فه‌رزین مه‌عرووفی گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد و دانیشتووی شارۆچكه‌ی ئێكباتان، پاش ده‌ربڕینی شایی به‌دوای دۆڕانی یانه‌ی فووتباڵی كۆماری ئیسلامی به ئه‌مریكا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی مهاباد و تاران له ڕێوڕه‌سمێك دا ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو، ئاوات قادری له شاری بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیروه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.