ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له پایه‌گای “بێتووش” به‌ره‌و پۆلێك له كۆڵبه‌ران له سنووری شاری سه‌رده‌شت، دوو كۆڵبه‌ر برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “مه‌نسوور” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “باغی” و “به‌ختیار” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “شه‌ڵماش” به سه‌ختی بریندرابوون. شایانی باسه، ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی ده‌رمانی شاری سه‌رده‌شت كراون.