کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی پێنج كه‌س به‌ هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر “حه‌سه‌كه‌ی” ڕۆژئاوا

برینداربوونی پێنج كه‌س به‌ هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر حه‌سه‌كه‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی هێرش و تۆپبارانى ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌ ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “زرگان” لە کانتۆنى “حەسەکە“،پێنج كه‌س برینداربوون، كه‌ یه‌كێكیان منداڵه.

ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە، سوپاى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک شەوى ڕابردوو تۆپبارانى گوندى “ئه‌لئه‌سه‌دیه“‌یان له‌ باكووری ناوچەى “زرگان” له‌ سنوورى كانتۆنی “حه‌سه‌كه“‌ لە ڕۆژئاواى کوردستان کردووە و بەهۆیەوە پێنج ئه‌ندامی یەک خێزان برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی سێ كه‌سیان ناجێگیره‌.