ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە ناوچەی “بەسارات”ی سەر بە شاری گێڵانغه‌رب، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه به‌جێماوه‌كانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم هاووڵاتییە کۆچەرییە دەموچاو و دەست و لاقی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی وه‌رگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ناوەندە دەرمانییەکان كراوه. سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار ئاگاداری دراوە سەبارەت بە خاوێنکردنی سنووره‌كانه له تەقەمەنییە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو ناوچانە هێشتا پاک نەکراونه‌ته‌وه و ساڵانه چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.