به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “حه‌بیب محه‌ممه‌دی” له كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌دان كۆڵبه‌ر ماوه‌ی سێ ڕۆژه به‌بێ ئاو و خۆراك له بۆسه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان گیریان خواردوه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “حه‌بیب” كاتێك هێزه سنوورییه‌كان به‌دوای دا ده‌كه‌ون له به‌رزایی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. شایانی باسه كه گه‌مارۆدانی كۆڵبه‌ران تۆڕه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه و ده‌یانه‌وێت بچن به هانای كۆڵبهرانهوه.