کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ی “فاتمه‌ ره‌جایی” پزیشكی دژ به‌ری حیجابی ئیجباری له‌ ئامۆل

ئه‌شكه‌نجه‌ی فاتمه‌ ره‌جایی پزیشكی دژ به‌ری حیجابی ئیجباری له‌ ئامۆل

“فاتمه‌ ره‌جایی پزیشكی دژ به‌ری حیجابی ئیجباری ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوو دا دكتور “فاتمه‌ ره‌جایی” له‌ كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین پزیشكی بسپور له‌ پاریزگایی مازه‌ندران به‌ بیانویی توردانی حیجابی ئیجباری مۆڵه‌تی ده‌رمانیان لی سه‌نده‌وه‌، هه‌روها پاش مه‌راسمه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری ئامۆل ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ درا. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌لاكانی نزیك به‌ ده‌سه‌ڵات “فاتمه‌”یان به‌ دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ناوبرد و خۆازیاری سزا دانی بوون.