ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئۆکراینیانەی وڵاتەکەیان بەهۆی هێرشی رووسیە جێهێشتووە بۆ سه‌ره‌وه‌ی 3 ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکان رایگەیاندووە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لەنێو ئەو کەسانەدان کە ئۆکراینایان جێهشتووه و په‌نایان بۆ وڵاتانی دیكه‌دا بردووه. هاوکات رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ ڕایگه‌یاندووه، 186 هەزار هاووڵاتیی وڵاتانی دیکە، کە پێش له هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه به‌مه‌به‌ستی كار و خوێندن ڕوویان كردبووه ئه‌و وڵاته، ئێستا ئۆكراینیان جێهێشتووە.