کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان 1 3

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە باشووری لوبنان، چەندین پێگەی حیزبووڵا لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەری

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە دوایین هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی تەندروستی لە شاری هەناویەی ناوچەی سووری باشووری لوبنان، لانکیەم چوار کەس لە ئەندامانی ئەو ناوەندە کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی لوبنان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە ڕێگری بکەن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بە تەواوی چەک بکرێن.