کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیانبه‌ختكردی مێرمنداڵێكی بریندار له‌ شاری ورمێ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی گوندیزه‌ینده‌شتی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌ڵماس و دانیشتووی گه‌ڕه‌كیكوشتارگه‌ی ورمێ به‌ناوینیما شه‌فه‌ق دووستكه‌ له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گیانی به‌ختكرد.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ینیما، ناوبراو پاش بریندابوونی له‌ ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌ ژێر زه‌وینی ماڵه‌كه‌یان خۆی شاردبۆوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ركرا و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون له‌گه‌ڵ هیچ میدیایه‌ك نابێت وتوووێژ بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-