ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، ژنێكی دووگیانی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به‌ناوی “زیوه‌ر عه‌ره‌بی” چه‌ند خوله‌كێك به‌دوای له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی “ئازه‌ربایجان”ی ورمێ، به‌هۆی ته‌زریقی ده‌رمانی هه‌ڵه گیانی له‌ده‌ست دا.
بەوتەی بنه‌ماڵه‌ی “زیوه‌ر”، دۆخی تەندروستی ناوبراو دوای لەدایک بوونی کۆرپەکەی ناجێگیر بووە و یەکێک لە پەرستارەکان به پێچەوانەی ڕێنمایی پزیشک دەرزییەکی لە سرۆمەکەی داوە و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شی چاودێری تایبه‌ت به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی گیانی لەدەست داوه.