کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ڕژیم

لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناویموحسین عەباسیتەمەن ٣٩ ساڵ کە لەلایەن ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی شاری کەرەجه‌وه‌ دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کرابوو، دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی بوئین زەهرای ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ،موحسین عەباسیسەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانه‌وه‌ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک مانگ ئەشکەنجە کردن بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١٥ی بانەمەڕ گوازرابووەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی بوئین زه‌هرای شاری کەرەج جێگای ئاماژەیە تەرمی موحسین ڕۆژی سێشەممە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لە گوندیدێ مووساسەر بە شارۆچکەی سەرفیروزئاوای کرماشان ئەسپەردەی خاک کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری گۆرگان له‌به‌رده‌م شۆرای شار

-

زۆرترین پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له‌ پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان

-

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ كه‌نگاوه‌ر

-

مانگرتن له‌ خواردنی “سه‌كینه په‌روانه‌” مامۆستای زمانی كوردی له‌زیندانی ئێڤین

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ شنۆ

-

هاتنی لافاو له‌ شاره‌كانی كوردستان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم

-