کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٦ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سەمەند و پڕاید لە ڕێگای مەهاباد بۆ میاندوئاو دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان، کاتژمێر ١٢ و ١٣ خولەکی ڕۆژی ڕابردوو ئەو ڕووداوە بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبێلی سەمەندەکەوە ڕوویداوە لە ئاکامدا ٢ کەس لە سەرنشینانی پڕایدەکە گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش لە هەر دوو ئۆتۆمبیلەکەدا بەسەختی بریندار بوونە. بەپێی ئەو هەواڵە بریندارانی ئەو ڕووداوە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری مەهاباد گوازراونەتەوە و بارودۆخی تەندرووستی یەکێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “سۆران مەحموودی” له‌ پیرانشار

-

چاوه‌ڕوانی چه‌ند ساڵه‌ی كرێكارانی ساختمانی سنه‌ بۆ بیمه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئاكۆ ئیبراهیمی” له‌ شاری شنۆ

-

به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ “تووماج ساڵحی”

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ساین قه‌ڵا دژدبه‌ داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان

-