کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری “بێستون”ی کرماشان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێکی دیکە، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی سه‌واری لە جادەی نێوان “بۆکان ـــ سەقز”، شۆفیری ماشینه‌كه‌ بە سه‌ختی بریندار بوو‌ و گوازترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. پێویسته‌ بوترێ، كه‌ به‌هۆی نەبوونی ڕێگەوبانی گونجاو و خزمەتگوزاری لە بواری جادە و تابڵۆ و هه‌روه‌ها ستاندارد نه‌بوونی ماشینه‌كان، ساڵانە به‌ سه‌دان كه‌س لە ئێران به‌ ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دەدەن و به‌ هه‌زاران كه‌سیش بریندار یاخود کەم ئەندام دەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٠٨ چالاكی سیاسی كورد له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ پاوه‌

-

كوژرانی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی بانه

-

گواستنه‌وه‌ی “كه‌ماڵ لوتفی” بۆ زیندانی كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری ورمێ

-

كۆچی دوایی دایكی چوار گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كامیاران

-